کیکی سیتین سەبارەت بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ وەڵامی لێدوانەکانی مێسی دەداتەوە

 

دوای ئەوەی مێسی ماوەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند کە بەو شێوە یارییەی ئێستای بارسێلۆنا ئەنجامی دەدات ناتوانن چامپیۆنزلیگ ببەنەوە، ئەمجارە کیکی سیتین ڕاهێنەری بارسێلۆنا وەڵامی ئەو لێدوانانەی مێسی دایەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (کیکی سیتین) لەو قسانە لەگەڵ مێسی هاوڕا نییە و بە پێچەوانەوە پێی وایە ئەو لەگەڵ مێسی دەتوانن هەر ئەمساڵ چامپیۆنزلیگ ببەنەوە و ڕکابەرێکی بەهێزی نازناوەکە بن، (سیتین) دەڵێت قسەکانی مێسی هەرایەکی زۆری نایەوە بەڵام مەرج نییە من و ئەو لەسەر هەموو شتێک کۆک بین، لەو ڕوانگەیە من گەشبینم کە بارسێلۆنا دەتوانێت جامەکە بباتەوە، منیش پێم وایە هەندێک شت هەیە کە دەبێت باشتر بکرێت و بگۆڕێت، بەڵام دڵنیام ئێمە توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە.

لەکۆتایی لێدوانەکانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا جارێکی دیکە دووپاتی کردوە کە خەونە گەورەکەی ئەو ئەوەیە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا بباتەوە،بۆ ئەوەی هەموو هاندەرانی بارسێلۆنا دڵخۆش بکەم.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close