زێدان تووڕە بوونی سادیۆ مانی دەقۆزێتەوە و داوای دەکات

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ( زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بە کێشەکانی مانی لە نێو لیڤەرپوول دەزانێت و دەیەوێت بۆ ئەم هاوینە هەوڵێک بۆ گواستنەوەی یاریزانە سەنیگالییەکە بدات.

ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە زێدان بەهۆی سەختی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ مباپی تا هاوینی 2021 دەیەوێت لە ئێستادا سادیۆ مانی بکاتە ئامانج و بۆ ئەوەش دەیەوێت خراپی پەیوەندی کلۆپ و مانی بۆ بەرژەوەندی ئەو کارە بەکار بهێنێت، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆیشتنی مانی لە لیڤەرپوول سەخت نییە، لەبەر ئەوەی مانی بەهۆی ئەوەی کلۆپ دەنگی خۆی پێشتر لە بالۆن دۆر بە ڤان دایک داوە، لەسەر ئەوە هەست دەکات ڕاهێنەر پشتگیری نەکردوە بۆیە بەلایەوە ئاساییە تاقی کردنەوەیەکی دیکە لەگەڵ یانەیەکی گەورەی وەک ریال مەدرید ئەنجام بدات.

لەکۆتایی لە هەواڵەکەی زە سەن هاتوە کە زیزۆ لە ئیستادا مانی کردوە بە ئامانجی یەکەم لەبەر ئەوەی دەزانێت ئەمساڵ هیچ کارێک ناکرێت بۆ ئەوەی کیلیان مباپی بۆیاریگای سانیتاگۆ بیرنابیۆ بگوازنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close