بەپەلە: کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکان لالیگا دەستنیشانکرا

دوای کەمبوونەوەی بڵاو بونەوەی مەترسیەکانی کۆڕۆنا ڤایرۆس و دەستپێکردنەوەی یارییەکانی بۆندزلیگا سەرجەم خولەکان هەوڵ دەدن یارییەکان دەست پێ بکەنەوە، لالیگا هەفتەی داهاتووی دیاریی کردوە بۆ داسپێکردنەوەی یارییەکان

کەمێک پێش ئێستا پێگەی باوەڕپێکراوی ئیسپانی کادینا کۆپی لە هەواڵێکی ئاماژەی بەوە کردووە، لالیگا کات و خشتەی یارییەکانی لا لیگای بۆ سەرجەم یانەکان ناردووە، 12ی مانگی داهاتوو یارییەکانی لا لیگا دەست پێ دەکاتەوە

کادینا ئاماژەی بەوە کردووە، یەکەم یارییش یاریی نێوان ریال بیتیس و سێڤییا دەبێت، دواتر خشتەی تەواوی یارییەکان بڵاو دەکرێتەوە،

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم خولەکانی ئەوروپا لە نێویشیان لالیگا وەستان بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێو یاریزانەکان، بەڵام دوای کەمبوونەوەی مەترسیەکان خولەکانی وڵاتانی ئەوڕوپا هەوڵ دەدەن زوو یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکەن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close