یوڤێنتۆس پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی ده‌كات

یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستیان به‌مه‌شقه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ و یوڤێنتۆس  رایگه‌یاند پشكنینی بۆ سه‌ره‌جه‌م یاریزانانی یانه‌كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

یوڤێنتۆس به‌فه‌رمی له راگه‌یاندراوێك بڵاویكرده‌وه‌، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ یاریزانێك هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ نییه‌.

خانمه‌ پیره‌كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی مه‌شقه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ مه‌شقی به‌ كۆمه‌ڵی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و دوایی ئه‌م پشكنینانه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یانه‌كه‌ مه‌شقه‌كانی چڕتر بكاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close