ناوبژیوانێکی بەناوبانگی ئیسپانیا: %90ی ناوبژیوانانی لالیگا هاندەری ریال مەدریدن

ناوبژیوانێکی بەناوبانگی ئیسپانی دەڵێت %%90ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا هاندەری ریال مەدریدن و %10ی ناوبژیوانەکان هاندەری بارسێلۆنان.
ئیتۆراڵدی گۆنزالێزی ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت ‘من لە بلباو لە هەرێمی باسک لەدایکبوویمە بۆیە هاندەری ئاتلێتیک بلباوم، بەڵام زۆربەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بەسەر ریال مەدرید و بارسێلۆنا دابەش بووینە و زۆربەیان هاندەری ئەوانن، من قسەم لەگەڵیان کردووە %90 هاندەری ریال مەدریدن تەنیا %10 هاندەری بارسێلۆنان’.

ئیتۆراڵدی دەڵێت ئاساییە ناوبژیوانەکان هاندەری یانەیەک بن، بەڵام گرنگ ئەوەیە پیشەگەرانە مامەڵە بکەن و لەکاتی بەڕێوەبردنی یارییەکانیان بێلایەن بن.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close