شۆك: ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگی جیهان له‌ ترسی كۆرۆنا راهێنانی یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت

به‌هۆی ترسی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگی جیهانی راهێنانی یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه‌ مۆڵه‌تی پێدراوه‌.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌، نگۆلۆ كانتی ناوه‌ڕاستكاری چێڵسی ئینگلیزی به‌هۆی ترسی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راهێنانی یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و له‌لایه‌ن فڕانك لامپاردی راهێنه‌ره‌وه‌ مۆڵه‌تی پێدراوه‌.

رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، كانتی گه‌رچی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌شداریی راهێنانه‌كانی بلووزی كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فۆبیایه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یدای كردووه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌شداریی راهێنانی یانه‌كه‌ی نه‌كرد و تاكو ئێستا ئاشكرا نییه‌ كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانی یانه‌كه‌ی ده‌كات.

پێش ئه‌وه‌ی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌ست به‌ راهێنانه‌كان بكه‌نه‌وه‌ زیاتر له‌ 748 پشكنین بۆ یاریزانان و كارمه‌ندانی یانه‌كان كرا و ده‌ركه‌وت شه‌ش یاریزان هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن.د

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close