ئینتەرمیلان دوو یاریزان بۆ شوێنی لاوتارۆ دەکڕێت

دوای زیاتر بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرنگی پێدانی بارسێلۆنا بە یاریزان لاوتارۆ
مارتینزی هێرشبەری ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلان، یانە ئیتاڵییەکە دوو یاریزانی بۆ شوێنگرەوەی ئەم یاریزانە دەستنیشان کردووە،

پێگەی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی لە هەواڵێکی ئاماژەی بەوە کردووە ئینتەر دەزانێت ئەستەما ڕێگا بگرێت لە چوونی لاوتارۆ بۆ بارسێلۆنا، بۆیە هەوڵ دەدات بەم بڕە پارەیە دوو یاریزان بگوازێتەوە یانەکە، ئەوانیش هەردوو یاریزان تونالی ئیتاڵی یاریزانی پیسکارا کە بە پێرلۆی نوێ ناسراوە لەگەڵ ئیدیسۆن کاڤانی هێرشبەری پاریس سانجێرمان کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت

سەرچاوە هەواڵیەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن بارسێلۆنا بە هەر نرخێک بێت هەوڵ دەدات لاوتارۆ بکڕێت، چونکە دەزانێت ئەمە کۆتایی وەرزی سوارێزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە، بۆیە هەوڵ دەدات زوو شوێنگرەوەی سوارێز بگوازێتەوە یانەکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close