فابیۆ كاپیلۆ بۆیه‌كه‌مجار نهێنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی ئاشكرا ده‌كات
فابیۆ كاپیلۆ بۆیه‌كه‌مجار باسی كێشه‌كانی سه‌رده‌می ریال مه‌دریدی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی ده‌كات و رۆناڵدۆ به هۆكاری زۆربه‌ی كێشه‌كانی خۆی له یانه‌كه ده‌زانێت.
فابیۆ كاپیلۆ، راهێنه‌ری ئیتاڵی پێشووی ریال مه‌درید له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت ‘رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی به‌هره‌مه‌ند بوو له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی مندا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رۆناڵدۆ هۆكاری سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه بوو كه له ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید تووشم ده‌بوون’.
هه‌روه‌ها كاپیلۆ ده‌ڵێت ‘رۆناڵدۆ به‌رده‌وام شه‌وانه له یانه شه‌وانه‌كان ده‌مایه‌وه و سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رپێچییه‌كانی زۆر بوون، دوای رۆیشتنی له یانه‌كه‌مان و په‌یوه‌ندیكردنی به ئه‌یسی میلان ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بوون’.
فابیۆ كاپیلۆ له دوو كاتی جیاواز راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی كردووه، جاری دووه‌میان له ساڵانی 2006-2007 بوو، كه به‌رده‌وام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی هه‌بوو، ده‌رفه‌تی یاریكردنیشی كه‌م پێده‌دا و زۆربه‌ی كات یه‌ده‌گ بوو.