یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ مه‌شقه‌كان

دوایی ئه‌وه‌ خولی ئه‌ڵمانی ده‌ستیپێكرده‌وه‌، پێشترخولی ئیسپانی و ئه‌مڕۆش ئیتاڵی به‌فه‌رمی ده‌ستیان به‌ مه‌شقه‌كان كرده‌وه‌، به‌شێكی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگیش گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌شقه‌كان.

تۆری سكای سپۆرت بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌كان به‌ شێوه‌ی گروپی بچوك ده‌ستیان به‌ مه‌شقه‌كان كرده‌وه‌، دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ دوێنی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌.

پێشتر حكومه‌تی به‌ریتانیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن كه‌ یانه‌كان ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ترسی زۆرێك له‌ یاریزانان، وایكرد كێشه‌ درووست بێت، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، جگه‌له‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو زیاتر له‌ 748 یاریزان و ستافی راهێنه‌رانی یانه‌كان پشكنینی پزیشكیان كردووه‌ و شه‌ش كه‌ش توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close