دیماریا: له‌ ریال مه‌درید به‌هۆی كریستیانۆ و به‌یل ده‌رفه‌ت به‌من نه‌ده‌درا ئه‌م كاره‌ بكه‌م

ئه‌نخێل دیماریای ئه‌رجێنتینایی و یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، دوایی چه‌ندین ساڵ له‌ جێهێشتنی ریال مه‌درید، په‌رده‌ له‌سه‌ر نهێنیه‌كه‌ی خۆی له‌و یانه‌یه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵ به‌شێكی قسه‌كانی دیماریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتویه‌تی:” له‌ ریال مه‌درید، من ته‌نها له‌ مه‌شقه‌كان لێدانی راسته‌وخۆم جێبه‌جێ ده‌كرد، چونكه‌ كریستیانۆ یان به‌یل له‌ یارییه‌كان لێدانی راسته‌وخۆیان جێبه‌جێده‌كرد، من له‌ پاریس سانجێرمان مه‌شقی باش ده‌كه‌م و لێدانی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌م، چونكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ خۆم سه‌لماند و من به‌به‌ختبووم، چونكه‌ گۆڵێكی گرینگ و جوانم به‌و شێوه‌یه‌ تۆمار كرد”.

دیماریا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و دوایی كۆتایی پێهێنانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌ن، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بوونه‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close