یانه‌كانی ئیتاڵیا ناتوانن مه‌شقی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن!

یانه‌كانی سێریا ئه‌ی، تاوه‌كو چه‌ندین رۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌ ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌شقه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان هه‌نگاویان ده‌نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك سه‌راوژێر بوویه‌وه‌.

ئاژانسی ئه‌نبای ئیتاڵی بڵاویكردووته‌وه‌، كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كانی سێریا ئه‌ی دواخرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتاڵیا‌ ده‌یه‌وێت پرۆتۆكۆڵێكی نوێ، به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ ده‌ر بكات.

به‌پێی راگه‌یاندراوی پێشوو با، یانه‌ ئیتاڵیه‌كان له‌ به‌یانی سێ شه‌ممه‌، له‌ ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ده‌یانتوانی ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close