بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی تری تورکی واژوو دەکات

دوای ئەوەی هەواڵی ئەوەی بارسێلۆنا بڵاو کرایەوە کەوا یانەکە هاوینی داهاتوو
بە نیازە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێک واژوو بکات، لەم بارەیەوە بریکاری کارەکانی بەرگریکاری تورکی سوینچۆ باس چوونی ئەو یاریزانە دەکات بۆ بارسێلۆنا

بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکاری تورکی یانەی لیستەر سیتی چالار سوینچۆ، موستەفا دوجورۆ هەواڵی چوونی ئەم بەرکریکارە تورکەی زیاتر گەم کرد بۆ بارسێلۆنا کاتێک گوتی، ڕەنگە وەرزی داهاتوو چالار سوینچۆ ڕوو لە بارسێلۆنا بکات یاریی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بکات

موستەفا لە درێژەی قسەکانی گوتی، چالار سوینچۆ کاتێک یاریی بۆ یانەی ئەلتینۆردۆ دەکرد، گفتوگۆمان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەبوو، گرێبەستیان پێشکەش کرد بەڵام دواتر چالار ڕووی لە یانەی فیربۆرگ کرد دواتر بۆ یانەی لیسنەر سیتی

وەرزی ڕابردوو چالار سوینچۆ یەکێک بوو لە بەرگریکارە دەرکەووتوەکانی پرێمەرلیگ بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی هەموو یانەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا بوو

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close