یوڤێنتۆس به‌هۆی یاریزانێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ هاڵاند ناگوازێته‌وه‌

ئێرلینگ هاڵاندی نه‌رویجی و هێرشبه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زه‌رده‌واڵه‌كان كرد، به‌هۆی یاریزانێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی یوڤێنتۆس، په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ ناكات، هه‌رچه‌نده‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ یانه‌ جێبهێڵێت.

مینۆ رایۆلای به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی هاڵاند ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ یۆڤێنتۆس گوتویه‌تی:”هاڵاند نزیكبوو له‌ یۆڤی، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه‌ به‌ ئێمه‌یان گوت، ده‌بێت هاڵاند له‌ تیپی خوار 23 ساڵی یانه‌كه‌ یاریی بكات، چونكه‌ ئێمه‌ گۆنزالۆ هیگواینمان هه‌یه له‌ هێلی پێشه‌وه‌، جگه‌ له‌ یاریزانه‌كانی تر، بۆیه‌ ئێستا‌ ئه‌م لاوه‌ ده‌رفه‌تی ته‌واوی نابێت”.

رایۆلا هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ گوتی:”ئێمه‌ به‌مه‌ رازینه‌بووین و دواتر له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆندی رێكه‌وتین، ئێستاش گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ تاوه‌كو یۆلیۆی 2021 ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌، هه‌ر یانه‌یه‌كیش بیه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌، ده‌بێت 75 ملیۆن یۆرۆ ته‌خان بكات”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close