هازارد هۆشداری ده‌داته‌ یانه‌كانی لالیگا!

كه‌ره‌نتینه‌‌ بۆ هازاردیبه‌لجیكی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی، ته‌نها نه‌بوویه‌ پشوو، به‌ڵكو بووه‌ ده‌رفه‌تێكی باش تاوه‌كو به‌ باشی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبێته‌ و ئێستاش زانگی ئاگادار كردنه‌وه‌ بۆ یانه‌كانی لالیگا لێده‌دات.

ئیدین هازارد له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی گوتویه‌تی:”دوایی گه‌ڕانه‌وه‌م، هه‌ست به‌باشی و دڵخۆشی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانانی هاوڕێمم، ئێستا ئێمه‌ خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو كاتی یارییه‌كان به‌ته‌واوی ئاماده‌بین، پاش دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌، پێویستی به‌ مه‌شقكردنێكی باشه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بێت باش ئاماده‌كاری بكه‌ین، تاوه‌كو ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی لالیگا بكه‌ین.

یانه‌كانی لالیگا، هه‌فته‌یه‌ك زیاتر له‌ ژێر رێنمایه‌كانی وه‌رزاره‌تی ته‌ندروستی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ده‌ستیان به‌مه‌شقه‌كان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ نوێترین راگه‌یاندرویشدا، یانه‌كانی ئه‌و خوله‌ ده‌توانن به‌ شێوه‌ی كۆمه‌ڵ، كه‌ له‌ 10 یاریزان پێكهاتبێ‌ت، مه‌شقه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close