ئیبراهیمۆڤیچ نوێ نابێته‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێڕشبه‌ری ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ و دوایی ته‌واو بوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆسۆنێری، یانه‌كه‌ ‌جێده‌هێڵێت.

رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئیبراهیمۆڤیچ به‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی گوتووه‌ كه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، میلان جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سوید.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئیبرا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌كانی خۆی، هاماربی سویدی كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامده‌دا، به‌جۆڕێك ده‌یه‌وێت له‌و خوله‌ و له‌ یانه‌كه‌ی واز له‌ یارییكردن بهێنێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close