ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای سه‌رجه‌م یاریزانی ئینته‌ر میلان گه‌ڕایه‌وه‌

سه‌رجه‌م یاریزانانی ئینته‌ر میلان، هه‌فته‌ی رابردوو پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامدار و ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ راگه‌یاندراوێك، ئه‌نجامی پشكنیكه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی سه‌رجه‌م یاریزانانی نیراتزۆری گه‌ڕایه‌وه‌ و هیچ یاریزانێك تووشی كۆرۆنا نه‌بووه‌.

یانه‌كانی خولی ئیتاڵی له‌ به‌یانی سێ شه‌ممه‌وه‌، ده‌توانن له‌ ژێڕ رێنمایه‌كانی وه‌رزه‌ره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا، مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close