كریستیانۆ ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا بكاته‌وه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی و هێرشبه‌ری یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، ده‌بێت به‌یانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سێیه‌م جار ئه‌و یاریزانه‌ دووباره‌ی بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشتر و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تۆرینۆ، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه‌، به‌ڵام به‌یانی سێ شه‌ممه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت سه‌ردانی سه‌رنته‌ری پزیشكی یانه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ پشكنینی كۆرۆنا بكات، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان بكاته‌وه‌.

یانه‌كانی سێریا ئه‌ی له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌توانن ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌كاریه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌، یاریزانه‌كان ته‌واو ئاماده‌ بكرێن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close