وێنە: بەهۆی کۆرۆناوە بوكەڵەی سێکسی دەبنە هاندەری یانەیەکی کۆری

بەهۆی کۆرۆناوە بوکەڵەی سێکسی دەبنە هاندەری یانەیەکی کۆری و یانەکە بە ناچاری داوای لێبوردن دەکات.

یانەی ئێف سی سیئۆل لە خولی کۆریای باشوور دوێنێ یەکشەممە لەجیاتی هاندەران چەند بوکەڵەیەکی سێکسی لەسەر پەیژەکانی یاریگا دانابوو، گەرچی یانەی ئێف سی سیئۆل بردنەوەی لە یارییەکە بەەستهێنا، بەڵام لەایەن هاندەرانییەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی خولی کۆریای باشوور بەبێ هاندەران بەڕێوەچوو، یانەی ئێف سی سیئۆل بۆ قەرەبالخکردن و جوانکردنی یاریگا بوکەڵەکانی دانابوو.

یانە کۆرییە بەیاننامەیەکی لەبارەی بوکەڵەکان بڵاوکردووەتەوە و داوای لێبوردنی لە هاندەرانی کردووە و رایگەیاندووە زۆر پەشیمانن لەم کارەیان.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close