یانەی نیوکاسڵ گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش زێدان دەکات

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی شێخ (محەمەد بن سەلمان) لە کڕینەوەی یەکجاری یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بە بری زیاتر لە 300 ملیۆن پاوەن، یانە ئینگلیزییەکە لە ئێستاوە پڕۆژەیەکی گەورەیان داڕشتوە و بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستێکی خەیاڵیان بۆ زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ئامادەکردوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (دیفنسا سێنترال)ی ئیسپانی یانەی نیوکاسڵ لەگەڵ سەرف کردنی پارەکانی سعوودیە دەیەوێت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە یانەکە بکەن و پڕۆژەیەکی زەبەلاح دەستپێبکەن، لەبەر ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەکە و کڕیارە تازەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەرکی ئەو پڕۆژە تازەیە بە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ڕابسپێرن، لەبەر ئەمەش بۆ ڕازی کردنی زیزۆ ئامادەن بری 25 ملیۆن دۆلاری وەک مووچەی ساڵانە پێ بدەن ئەوەش زۆر لە مووچەکەی لە ڕیال مەدرید زیاترە بۆ ئەوەی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ڕازی بکەن تا پڕۆژە تازەکەی نیوکاسڵ بەڕێوە ببات.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە لەگەڵ سەختی ئەو کارەش کڕیارە تازەکانی یانە ئینگلیزییەکە هەردوو ڕاهێنەر (ماسیمیلیانۆ ئالیگری) و (بۆچەتینیۆ) یان وەک دوو ناوی پاڵێوراوی ئامادە دیاری کردوە لە ئەگەرێک کە زێدانی پاڵێوراوی نمرە یەک بەو گرێبەستە ڕازی نەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close