گاریس به‌یل ئاماده‌ نییه‌ به‌خۆرایش ریال مه‌درید جێبهێڵێت!

ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یلی وێڵزی و هێرشبه‌ری یانه‌كای، زیاتر له‌ 100 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كرد، به‌ڵام ئێستا نازانێت جۆن ئه‌م یاریزانه‌ له‌ كۆڵه‌ خۆی بكاته‌وه‌.

پێشتر، چه‌ندین جار رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت مه‌درید بڵاویان كرده‌وه‌، ریال مه‌درید چه‌ندین جار داوای له‌ به‌یل كردووه‌ یانه‌یه‌ك بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ئیداره‌ی مێرێنگی راگه‌یاندوو كه‌ ئه‌و تا كۆتایی گرێبه‌ستیه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، ئێستا رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریال ئاماده‌یه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزان به‌ خواستن به‌ یانه‌یه‌ك بدات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌یل ئاماده‌ نییه‌ ریال مه‌درید جێبهێڵێت، به‌ڵام شاهانه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ خواستن به‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیدا كه‌ ده‌یه‌وێت، به‌ڵام موچه‌ی ته‌واو به‌و هێرشبه‌ره‌ بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ یانه‌كه‌ به‌هۆی كۆرۆنا داهاتی به‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close