كیلینی ستایشی كریستیانۆ ده‌كات

جۆرجیۆ كلینی به‌رگریكار و كاپیتانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ستایشی هاوتیمه‌كه‌ی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات.

كیلینی ده‌رباره‌ی كریستیانۆ گوتویه‌تی:”كریستیانۆی ئێستا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می گه‌نجی، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ بچوكه‌كان زیاتر نمایشی و جوله‌ی جوان بكات، یاخود كارامه‌یه‌كانی ده‌ربخات، به‌ڵام به‌رامبه‌ر یانه‌ گه‌وره‌كان باوه‌ڕ پێنه‌كراوه‌”.

ئه‌و به‌رگریكاره‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌، زیاتر ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ قسه‌ی كردووه‌ و پێیوایه‌، ئه‌و له‌ چامپیۆنزلیگ جیاوازه‌ و وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ مه‌كینه‌یه‌ك پێبكه‌ی”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close