به‌ هۆی كڕینی هه‌ویری ددان پاككه‌ره‌وه‌، ڕاهێنه‌رێكی ئه‌ڵمانی سزا ده‌درێت

دوای ئه‌وه‌ی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا دووباره‌ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا ئه‌نجام بدرێته‌وه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ڕێكار و مه‌رجی بۆ یانه‌كانی ئه‌ڵمانیان دانا، به‌ڵام ڕاهێنه‌ری ئۆگسبۆرگ به‌ هۆی شكانی پڕۆتۆكۆلی ته‌ندروستی فیدراسۆنه‌كه‌ سزا ده‌درێت له‌ یانه‌كه‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌

هایكۆ هێرلینگی راهێنه‌ری یانه‌ی ئۆگسبۆرگ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌ هۆتێل ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ سوپه‌ر ماركێتێك هه‌وییری ددان پاككه‌ره‌وه‌ ده‌كڕێت،پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی فیدراسۆنی ئه‌ڵمانیا ده‌شكێنێت، له‌ لایه‌ن فیدراسۆنه‌كه‌ سزا ده‌درێت به‌ یاوه‌ری نه‌كردنی یانه‌كه‌ی له‌ دواین مه‌شق و یاریی یه‌كه‌می ئۆگسبۆرگ دوای كۆڕۆنا به‌رانبه‌ر یانه‌ی وۆلفسبۆرگ،

هایكۆ هێرلینگ ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ی گوتی: ” به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامم داوه‌، ناتوانم له‌ دواین یه‌كه‌ی مه‌شقی و یارییه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رانبه‌ر وۆلفسبۆرگ ئاماده‌ بم،

دوای دوو مانگ وه‌ستان له‌ بۆندزلیگایی ئه‌ڵمانی به‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، فیدراسۆنی تۆپی پێی ئه‌م وڵاته‌ بڕیاردا سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م یاریگاكانی ئه‌ڵمانیا به‌ بێ هانده‌ر یارییه‌كانی خوله‌ك ده‌ست پێ بكاته‌وه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close