هاڵاند چۆن ده‌بێته‌ باشترین یاریزان؟

ئێرلیگ هاڵاندی نه‌رویجی و هێرشبه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زه‌رده‌واڵه‌كان كرد و پێشریش له‌ سالزبۆرگی نه‌مساویش، چاوی چه‌ندی یانه‌ی گه‌وره‌ی خستبووه‌ سه‌ر خۆی، رۆژ دوای رۆژیشی ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، به‌ڵام رۆبێرت لیڤادۆڤسكی هێرشبه‌ری بایرن میونشن ئامۆژگاری هاڵاند ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته‌ باشترین یاریزان، ده‌بێت ئه‌م كاره‌ بكات.

لیڤاندۆسكی ده‌رباره‌ی هاڵاند گوتویه‌تی:”ئه‌و یاریزانێكه‌ كه‌ جه‌سته‌یكی گه‌وره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتان كاتی ،ماوه‌ پێ بگات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌باشی كار بكات، ده‌توانێت ببێته‌ باشترین یاریزان و بگاته‌ لوتكه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌‌ باشبێت بۆ ئه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانێت بمێنێته‌وه‌ له‌ بۆندزلیگا بۆ مایه‌وه‌كی درێژ، به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌توانێت بگاته‌ لوتكه‌.

هاڵاندی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌م وه‌رزه‌ توانی به‌ ئاسته‌كی به‌رز ده‌ركه‌وێت و له چامپینزلیگ، ركابه‌ری گۆڵكاری خوله‌كه‌ له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close