بارسێلۆنا پاره‌ی هانده‌رانی ناگه‌ڕێنێته‌وه
بارسێلۆنای ئیسپانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆر كردووه، ئێستاش هانده‌رانی یانه‌كه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و یانه‌یه‌ش ئاماده نییه ئه‌و كاره بكات.
سه‌رچاوه هه‌واڵه‌یه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بارسێلۆنا ره‌تیكردووه‌ته‌وه پاره‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، كه گرێبه‌ستی ساڵانه‌یان له‌گه‌ڵ بلوگرانا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌بن، به‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه نیگه‌رانن و له بڕیاری یانه‌كه ناڕازین.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه، بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه زیاتر له 85 هه‌زار تێكتی یارییه‌كانی به‌مشێوه‌یه فرۆشتووه، به‌نرخی 150 یۆرۆ و كۆی گشتی پاره‌كه ده‌كاته 12,750.