فه‌رمی: واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی دیاریكرا

دوایی ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو تووشی ڤارۆسی كۆرۆنا بوون، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی ده‌نگۆی زۆر و ناره‌زایی درووستكرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ دیاریكرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 13 مانگی داهاتوو، ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و وه‌رزی 20-2019 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واو ده‌كرێت.

هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ ئه‌وروپا، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبوویه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا، 221,216 كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بونه‌ و 30,911 كه‌س مردون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close