یۆرنگن كلوپ : مێسی هه‌موو كاره‌كان ئاسان ده‌كات، خۆشم ده‌وێت

له‌ نێوترین چاوپێكه‌وتنی یۆرگن كلوپی ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، وه‌سفی هه‌ردوو یاریزان مێسی و ڕۆناڵدۆ ده‌كات، ده‌ڵێت مێسیم خۆش ده‌وێت
 
كلوپ بۆ پێگه‌ی فریكیكه‌رز گوتی: مێسی هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌ ڕوی توانای جه‌سته‌ییه‌وه‌ كامڵ نیه‌، ئه‌گه‌ر بته‌وێت وێنه‌ی خۆت وه‌ك یاریزانێكی نموونه‌ی دروست بكه‌ی، ئه‌وه‌ درێژیه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ و به‌رز بوونه‌وه‌ و خێراییه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ هه‌ڵده‌بژێری، له‌م ڕووه‌ هیچ یاریزانێك نیه‌ له‌ ڕۆناڵدۆ باشتر بێت، به‌ڵام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ مێسی هه‌موو كارێك ئاسان ده‌كات، بۆیه‌ مێسم خۆشتر ده‌وێت له‌ نێو یاریگا،
 
كلوپ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی گوتی: ” به‌رانبه‌ر هه‌ردوو یاریزان یارییمان ئه‌نجامداوه‌، وه‌ستان و به‌رگری كردن به‌رانبه‌ریان زۆر زه‌حه‌مه‌ته‌، یاریزانی لاومان هه‌یه‌ هه‌مان توانای ئه‌و دوو یاریزانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام پێشكه‌ش كردنی ئاستیان به‌ هه‌مان ماوه‌ی ئه‌وان،پێموایه‌  كارێكه‌ باوه‌ڕ پێ نه‌كراوه‌ 
 
له‌ كۆتایی قسه‌كانی كلووپ له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاره‌كه‌ گوتی ڕۆناڵدۆ ته‌مه‌نی زیادی كردووه‌ : ” به‌ داخه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزان ته‌مه‌نیان زیادی كردووه‌
https://www.youtube.com/watch?v=j4_eY3Lhoks

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close