لاپۆرتا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا به‌ڵێنی گه‌وره‌ ده‌دات

خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا، ده‌یه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا كه‌ وابڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاوو ئه‌نجامبدرێت، خۆی كاندید بكاته‌وه‌ و دووباره‌ پۆستی سه‌رۆكی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌.

لاپۆرتا هه‌ر له‌ ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی به‌ڵێنی به‌ هانده‌رانی باسێلۆنا دا، كه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ و ئێستای مانچێسته‌ر ستی بكاته‌وه‌ راهێنه‌ری بارسا.

پێشتر ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشووی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی گوتبووی، هه‌ر كاركاتێك توانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا،راسته‌وخۆ  نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كامپ نوو.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close