نێیمار و مباپێ له‌ پاریس سانجێرمان دڵخۆشن؟

له‌ سه‌ره‌تای وه‌رز بێت یان كۆتایی، یاریی هه‌بێت یان بێت، هه‌واڵه‌ جیاوازه‌كان ده‌رباره‌ی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا و كیلیان مباپێ به‌رده‌وامن و هه‌ر جارێك و چیرۆكێكی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندێر هێرێرای ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی هه‌ندێك زانیاری ده‌رباره‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و گوتویه‌تی:”نێیمار و مباپێ‌ هێشتان له‌ پاریس سانچێرمان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت یانه‌كانیان بگۆڕن، پێش كه‌ره‌نتینه‌كردن ئێواره‌یه‌ك نانم له‌گه‌ڵ نێیمار خوارد و باسی پرۆژه‌كانی خۆی بۆ كردم”.

هێرێرا، نهێنیه‌كی‌ ده‌رباره‌ی نێیمار ئاشكرا كرد و گوتی:”نێیمار پێی گوتم من هه‌رگیز له‌ پاریس دڵخۆش نه‌بووم”، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌و كاته‌وه‌ی بارسێلۆنای جێهێشتووه‌ دڵخۆش نییه‌ و هه‌ست به‌ په‌شیمانی ده‌كات، چه‌ندین جاریش ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرتووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close