حكومه‌تی به‌ریتانیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ ئاشكرا ده‌كات

هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رجه‌م چاڵاكییه‌ وه‌رزشیه‌كانی راگرت و له‌ نێوانیشیان پرێمه‌رلیگ، ئه‌گه‌رچی ته‌نها دوو گه‌ڕی تر و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لیڤه‌رپوول، چاره‌نووسی پاڵه‌وانی خوله‌كی به‌ ته‌واوی دیار ده‌بوو.

دوایی دوو مانگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن گوتی:”ئێستا رێگاكه‌ روونه،‌ دوای ئه‌و ته‌وژمه‌ی هه‌بوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ی پره‌مه‌رلیگ ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و له سه‌ره‌تای‌ مانگی داهاتوو(june,1)، به‌ڵام ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی جێگیر بێت و یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بووونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌وه‌ت ته‌ندروستی گشتی بپارێزین”.

پێش پرێمه‌رلیگ، هه‌ردوو خولی ئه‌ڵمانی و ئیسپانی به‌فه‌رمی بڕیاریانداوه‌ كه‌ خوله‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و ئێستاش، سه‌رجه‌م یاریزانانی ئه‌و دوو خوله‌ پشكنینی پزیشكیان كردووه‌ و ده‌ستیان به‌مه‌شقه‌‌كان كردووه‌ته‌وه‌.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close