ڤیدیۆ: شێردان شاکیری خۆشترین ساتی لەگەڵ لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

هەموو یاریزانێک جگە لە بەدەستهێنانی نازناوی لەگەڵ یانەکەی ساتێکی لەبیر نەکراوی هەیە، هەرگیز لە یادی ناکان لە بیر و هزری دەمێنێتەوە، شاکیری بۆ ماڵپەری یانەکەی خۆشترین ساتی لەگەڵ یانەکە ئاشکرا دەکات

شاکیری بۆ ماڵپەری لیڤەرپوول گوتی ” یاریی دێربی مانچێستەر و لیڤەرپوول یارییەکی تایبەتە بۆ سەرجەم یاریزانانی ئەم دوو یانەیە، بەڵام دێربی وەرزی 2018-2019 کاتێک بە شێوەی یەدەگ بەشداریم کردوو و توانی دوو گۆڵ تۆمار بکەم یانەکەم بەرەو سەرکەوتن ببەم، هەرگیز ئەو کاتە لە یاد ناکەم، هەمیشە لە هزرم دەمێنێتەوە

شاکیری دەربارەی چامپیۆنزلیگ گوتی” بە دڵنیایەوە بردنی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ لیڤەرپوول، خۆشیەکی باوەڕ پێ نەکراوە، ئەوەی زیاتر دڵخۆشم دەکات بردنەوەی دوو چامپیۆنزلیگە لە ژیانی وەرزشیم، بەڵام خۆشترین کاتم ئەو کاتە بوو کاتێک توانیمان لە مانچێستەر یونایتد ببەینەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close