كۆتینهۆ له‌ بایرن میونشنیش زیانی به‌رده‌وامی بۆ بارسێلۆنا هه‌یه‌

فلیپ كۆنتینهۆی بڕازیلی و یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی، كه‌ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ بایرن میونشن یاریی ده‌كات، هه‌ر زیانی به‌رده‌وامی بۆ بارسا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چی یاریزانی خواستراوی میونشنه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ خاڵێكی گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیكردنی كۆتینهۆ بۆ بایرن میونشن هاتووه‌، یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌توانێت كۆتینهۆ به‌ نزیكه‌ 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه‌ ئه‌لیانز ئه‌رینا، به‌ڵام باڤاریه‌كان ئه‌م خاڵه‌ كارا ناكه‌ن و ئه‌و یاریزانه‌ ناكرن.

رۆژنامه‌كه‌ هۆكاری ئه‌مه‌ی ئاشكرا كردووه‌ و نوسیویه‌تی، پێكانه‌ زۆره‌كانی كۆتینهۆ بایرنی په‌شیمان كردووه‌ته‌وه له‌ كرینی‌، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ بایرن شه‌ش جار تووشی پێكان بووه‌ و‌ پێكانێكی كۆنیشی هه‌یه‌، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می یارییكردنی بۆ لیڤه‌رپوولی ئینگلزی و زوو نوێ ده‌بێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و یاریزانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا، یان به‌ نرخێكی كه‌م له‌ كۆڵی بكاته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close