نێماڕ: نەخێر بۆ پاریس سانجێرمان، بەڵێ بۆ بارسێلۆنا

 

زنجیرە درامای گەڕانەوەی نێیماڕ جۆنیۆر بۆ بارسێلۆنا دەستی پێ کردەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ کاتێک لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوە یاریزانان نزیک دەبینەوە ئەوا هەواڵی گەڕانەوەی نێیماڕ ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان داگیر دەکات، لە نوێترین هەواڵی سپۆڕتی کەتەلۆنی باس لەوە دەکات نێیماڕ گوتویەتی بەڵێ بۆ گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا

ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی لە ژمارەی بەیانی کە بڕیارە چاپی ڕۆژنامەکە دەرچێت، باسی لەوە کردووە نێماڕ بە یانەکەی ڕاگەیاندووە، نەخێر من ڕازی نیم مووچەکەم کەم بکرێتەوە، هاوین دەگەڕێمەوە بارسێلۆنا لەگەڵ ئێوە بەردەوام نابم، لە لای خۆشیەوە بارسێلۆنا چاودێری جوڵەکانی نێماڕ دەکات لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان

له هەواڵەکانی تری ڕۆژنامەکەش باس لەوە کراوە، گرێبەستی پیانیج لە یۆڤیەوە بۆ بارسێلۆنا لەسەر ئەو یاریزانە وەستاوە کە بڕیارە بارسێلۆنا بیخاتە نێو گرێبەستەکە

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close