فه‌رمی: فیفا ڕێگای به‌ بڕیارێكی سه‌یردا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان

دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ ئه‌وروپا كه‌می كرد، فیدراسۆنی وڵاته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و یارییانه‌ی ماویانه‌ زوو ته‌واوی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوله‌كان ده‌ستپێ بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوایان له‌ فیفا كردبوو ڕێگه‌ بدات 5 گۆڕانكاری له‌ یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت، كه‌مێك پێش ئێستا فیفا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی داناوه‌

فیفا له‌ به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هه‌ر فیدراسۆنێك بیه‌وێت ئه‌م كاره‌ جێبه‌جێ بكات، ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، كه‌ ئه‌نجامدانی 5 گۆڕانكارییه‌ له‌ یارییه‌كان، به‌ڵام بڕیارێكی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه‌ فیدراسۆنه‌كان ئازادن له‌ جێبه‌جێ كردنی

هه‌ر ده‌رباره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان به‌ پێی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی ئیسپانیا و ئینگڵته‌را، هه‌ردوو فیدراسۆن بڕیاریانداوه‌ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رز به‌ بێ جێ به‌جێ كردنی سیسته‌می ڤار ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كه‌مترین خه‌رجی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتایی پێبێت و وه‌رزی نوێ یارییه‌كان به‌ شێوه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدرێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌م بڕیاره‌ تا ئێستا فیفا هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close