به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی بۆندزلیگا ده‌ستنیشانكرا

به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی بۆندزلیگا ده‌ستنیشانكرا و له‌سه‌ر ئاستی پێنج خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا، ئه‌و خوله‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م خول له‌ دوای كۆرۆنا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی بۆندزلیگا رایگه‌یاندووه‌، رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانی بۆندزلیگا به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌ یاریی نێوان بۆرووسیا دۆرتمۆند و شاڵكێ گه‌ڕی بیست و شه‌شه‌می خوله‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

پێشتر ئه‌نجوومه‌نی بۆندزلیگا داوای كردبوو یارییه‌كانی خوله‌كه‌ له‌ رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌ خوله‌كه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، دواجار بڕیاردرا رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ خوله‌كه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

یارییه‌كانی گه‌ڕی بیست و شه‌شه‌م له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن، كه‌ نۆ گه‌ڕ له‌م وه‌رزه‌ ماوه‌ و بایرن میونشن به‌ جیاوازیی چوار خاڵ له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆندی دووه‌م له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close