به‌په‌له‌: سانێ له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ڕێككه‌وت

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی بایرن میونشن زۆر هه‌وڵیدا سانێ بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ڕێگر بوو له‌م گرێبه‌سته‌ داوای له‌ سانێ كرد بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دابه‌زینی نرخی یاریزانان له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سانێ له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ڕێككه‌وێت

رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، له‌ هه‌واڵێكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، سانێ له‌سه‌ر مه‌رجه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كان له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ڕێككه‌وتوه‌، له‌ ئێستادا گفتوگۆ له‌ نێوان مان سیتی و بایرن میونشن به‌رده‌وامه‌ تا به‌ بڕی 40 بۆ 50 ملیۆن یۆڕۆ ئه‌و یاریزانه‌ ڕوو له‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ بكات

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵه‌كانی نزیك له‌ هه‌ردوو یانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا نرخی یاریزانه‌كان دابه‌زیوه‌ بایرن میونشن ده‌یه‌وێت هه‌ر زوو ئه‌م گرێبه‌سته‌ یه‌كلای بكاته‌وه‌، كه‌ وه‌رزی داهاتوو یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ داوای 100 ملیۆن یۆڕۆی ده‌كرد، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سانێ دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا، نزیكه‌ی 9 مانگه‌ سانێ هیچ یارییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه‌

گرێبه‌ستی سانێ له‌ هاوی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، بۆیه‌ مان سیتی ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سانێ ئاماده‌ نه‌بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانێت به‌ خۆڕایی یانه‌كه‌ جێبێڵێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close