ڤیدیۆ: جوانترین گۆڵه‌كانی مێژووی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشانكران

گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵی فه‌ره‌نسی جوانترین گۆڵی مێژووی چامپیۆنزلیگی ده‌ستنیشانكردووه‌ و گۆڵێكی زیدان به‌ جوانترین گۆڵی مێژووی خوله‌كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ گۆڵی زینه‌دین زیدانی ئه‌ستێره‌ی پێشووی فه‌ره‌نسی له‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2002 له‌ یاریی نێوان ریال مه‌درید و بایر لیڤه‌ركوزن به‌ جوانترین گۆڵی مێژووی چامپیۆنزلیگ هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ ئه‌و گۆڵه‌ی زیزۆ له‌ نێوان جوانترین 50 گۆڵی مێژووی خوله‌كه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

گۆڵی ماورۆ بریسانی یاریزانی فیۆرێنتینا كه‌ له‌ ساڵی 1999 دژی بارسێلۆنا تۆماریكرد له‌ پله‌ی دووه‌م هات، گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆش كه‌ له‌ ساڵی 2018 له‌ یاریی نێوان ریال مه‌درید و یۆڤێنتۆس تۆماریكرد له‌ پله‌ی سێیه‌می جوانترین گۆڵه‌كانی مێژووی چامپیۆنزلیگ هات.

گۆڵه‌كه‌ی دیان ستانكۆڤیچی یاریزانی سڕبی پێشووی ئینته‌ر میلان له‌ پله‌ی چواره‌م هات، كه‌ ستانكۆڤیچ ساڵی 2011 به‌رامبه‌ر شاڵكێ ئه‌و گۆڵه‌ی تۆماركرد، گۆڵی فیلیپ مێكسێسیش له‌ یاریی نێوان ئه‌یسی میلان و ئاندێرله‌خت له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت، كه‌ به‌رگریكاره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ساڵی 2012 گۆله‌كه‌ی تۆماركرد، گۆڵی گاریس به‌یلیش له‌ یاریی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له‌ ساڵی 2018 له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی جوانترین گۆڵه‌كانی مێژووی چامپیۆنزلیگ هاتووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close