كۆرتوا: ریال مه‌درید شایسته‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگایه نه‌وه‌ك بارسێلۆنا
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید پێیوایه یانه‌كه‌ی شایسته‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگایه نه‌وه‌ك بارسێلۆنا.
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له لێدوانێكی بۆ رادیۆیه‌كی به‌لجیكی ده‌ڵێت ‘ئه‌گه‌ر یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ته‌واو نه‌كرێن، زوڵمێكی گه‌وره‌یه نازناوی ئه‌م وه‌رزه به بارسێلۆنا بدرێت’.
گه‌رچی بارسێلۆنا به جیاوازیی دوو خاڵ له پێشه‌وه‌ی ریال مه‌دریده و بارسێلۆنا پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام كۆرتوا پێیوایه ریال مه‌دریدی دووه‌می ریزبه‌ندی شایسته‌ی نازناوه‌كه‌یه و ده‌ڵێت ‘ئێمه له یاریی كلاسیكۆ له یارییه‌ك یه‌كسانبووین و یارییه‌كیشمان لێبردنه‌وه، كه‌واته ئێمه له بارسێلۆنا باشتربووین، دۆخی لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ لالیگا، چونكه لیڤه‌رپوول به جیاوازییه‌كی زۆر پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه’.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو یانه‌كانی لالیگا ده‌ست به راهێنانه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ست به یارییه‌كان بكه‌نه‌وه و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو بكه‌ن.