بۆندزلیگا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

له‌و‌ كاته‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌وروپا بڵاوبوویه‌وه‌، سه‌رجه‌م خوله‌كان وه‌ستان و ئێستاش فیدراسیۆنه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێ‌گایه‌كی گونجاو، خوله‌كان ته‌واو بكرێن.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتێرز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له‌ 15 مانگی داهاتوو و به‌بێ هانده‌ر، بۆندزلیگا ده‌ستپێبكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ر چۆنێ‌ك بێت ته‌واو بكرێت، ئێستاش ده‌ست به‌ رێكاره‌كان كراوه‌ و پشكنین بۆ یاریزانه‌كان ده‌كرێت.

خو‌له‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆریان به‌ركه‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ یانه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووه‌ بڕیار كۆتایی ده‌رباره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ بدرێت، به‌شێكیشیان نزیكن واده‌یه‌كی دیاریكراو دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ یارییكردن بكه‌وه‌نه‌وه‌، له‌ نێوانیشیان لالیگا، بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close