یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكات

یوڤێنتوسی ئیتاڵی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆگۆری به‌ یاریزانێك بكه‌ن، به‌ڵام بارسا زه‌حمه‌ته‌ به‌و داوایه‌ رازی بێت.

پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته، یوڤێنتۆس له‌سه‌ر داوای ماوریزیۆ ساری به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیرالیم پیانچی پۆسنیه‌یی و ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌، ئالوگۆڕی پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ ئارسه‌ر میلۆی بڕازیلی، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گریمیۆ یاریی ده‌كرد، ساری پێی سه‌رسام بووه‌.

سه‌رچاوهكه‌‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ كه‌ رووی له‌ یانه‌كه‌ كردووه‌، نێیمار و لاوتارۆ مارتینز له‌ هاوینی داهاتوو بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ وا به‌‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكاره‌ لاوه‌كه‌ی بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close