ڤیدیۆ: یه‌كه‌م ئاماژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماڕ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی بارسێلۆنا

دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو به‌ ته‌واوی كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان، بارسێلۆنا له‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار دابوو، به‌ڵام یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌تی كرده‌وه‌ نێیمار به‌ كه‌متر له‌ 200 ملیۆن یۆڕۆ بدات به‌ بارسێلۆنا، ئه‌مساڵیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ بارسێلۆنا ده‌ستی پێ كردۆته‌وه‌، كارێكی تویته‌ری فه‌رمی بارسێلۆنا گومانه‌كانی زیاتر كردووه‌

بارسێلۆنا ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی تویته‌ری یانه‌كه‌ گۆڵێكی یاریزانه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، زۆرجار یاریزانه‌كان له‌ یانه‌كه‌ نه‌ماون یاخوود وازیان له‌ یاریی كردن هێناوه‌، به‌ڵام هیچ كاتێك گۆڵی ئه‌و یاریزانه‌ی دا نه‌ناوه‌ كه‌ گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر بێت بۆ په‌یوه‌ندی كردنی به‌ یانه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار، بارسێلۆنا گۆڵێكی پێشووی نێیماڕ كاتێك له‌ یاریگایی كامپ نو دژی ڤیاڕیال به‌ شێوازێكی جوان تۆمار ده‌كات بڵاو كردۆته‌وه‌ ئاماژه‌وه‌ به‌ گۆڵی ئه‌مڕۆ داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناوی نێیماڕی تاگگ كرده‌وه

زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ی بارسێلۆنا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م ئامانجی یانه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماره‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی هاوینی ئه‌مساڵ

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close