تەنیا یەک خولەک یاریی کرد بووە پاڵەوانی لیگ ئای فەڕەنسی

دوای ئەوەی فیدراسۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا لە ژێر ڕۆشنایی بڕیاریی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی وەستانی سەرجەم چاڵاکیە وەرشیەکان تا مانگی هەشت، بە فەرمی خولەکەی کۆتایی پێ هێنا و پاریس سانجێرمانی وەک پاڵەوانی خولەکە دیاریی کرد، یاریزانێکی ئەم یانەیە لەگەڵ ئەوەی تەنیا 1 خولەک یاریی کردووە بوە پاڵەوانی فەڕەنسا

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی پێ کردووە، خیسێ ڕۆدریگز دوای ئەوەی تەنیا یەک خولەک لە گەڕی چواری خولی فەڕەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداریی یاریی کرد دژی یانە میتز، دواتر بە شێوەی خواستن ڕووی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە کرد، هاوشێوەی سەرجەم یاریزانەکانی تری پاریس ناوی لە نێو ئەو یاریزانانە دایە کە توانیویانە ببنە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close