چاره‌نووسی پرێمه‌رلیگ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

یانه‌كانی پڕێمه‌رلیگ:''ده‌بێت ئه‌م وه‌رزه ته‌واو بكرێت''

له‌گه‌ڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م خوله‌كان وه‌ستان و تاوه‌كو ئێستاش، چاره‌نووسی به‌ شێكیان دیار نییه‌، ئه‌مڕۆش یانه‌كانی به‌شدار له‌ پڕێمه‌رلیگ بۆ دیارییكردنی داهاتووی خوله‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر خوله‌كه‌ دا.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ به‌ریتانیه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یانه‌كانی به‌شدار له‌ پڕێمه‌لیگ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خوله‌كه‌ كردووه‌، جه‌ختیشیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه كه‌ ده‌بێت ئه‌م وه‌رزه‌ی پڕێمه‌رلیگ‌ ته‌واو بكرێت و سوپاسی پشتگیری حكومه‌تی به‌ریتانیایان كرد، كه‌ پێشتر بۆریس جۆنسنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ گوتبووی:”هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زوترین كات پڕێمه‌رلیگ ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی پله‌ی یه‌كه‌م‌ی پڕێمه‌رلیگی گرتووه‌ و ته‌نها شه‌ش خاڵی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ زه‌حمه‌ت بكات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سێ فیدراسیۆنی ئه‌وروپی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه‌یان داوه و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ لیگ1 فڕه‌نسی.‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close