هۆشدارییەک بۆ بارسێلۆنا.. ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا

یاریزانێکی ریال مەدرید هۆشدارییەکی توند دەداتە بارسێلۆنا و پێیوایە ریال مەدرید بەهەر جۆرێک بێت دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

گەرچی پێش ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یارییەکانی لالیگا بوەستێت، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرت و دوو خاڵ لەپێشەوەی ریال مەدریدە، بەڵام لۆکاس ڤاسکێزی یاریزانی ریال مەدرید دەڵێت ‘سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید لەم کەرەنتینەیەدا بە باشی ئاگاداری راهێنان و تەندروستی خۆیانن، بۆیە هەرکاتێک یارییەکانی لالیگا دەستپێبکاتەوە ئێمە بەدڵنیاییەوە نازناوەکە بەدەست دەهێنین، چونکە ئێمە زۆر پیشەگەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە دەکەین’.

تاکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا دەستنیشان نەکراوە و هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا ماوە، کە 11 گەڕ لەم وەرزەی خولەکە ماوە و مەترسی هەیە هاوشێوەی خولی فەرەنسی ئەگەر یارییەکان تەواو نەکرێن انزناوەکە بە بارسێلۆنای پیشەنگی خولەکە بدرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close