یۆڤێنتۆس شوێنگره‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ دیارییکرد

ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كانی ئه‌مڕۆیاندا، باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌وا یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ یۆڤێنتۆس له‌ ئێستاوه‌ پلانی بۆ یۆڤێنتۆسی دوای ڕۆناڵدۆ داناوه‌، ده‌یه‌وێت یاریزانێكی لاو بكاته‌ شوێنگره‌وه‌

له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌والیه‌كان باس له‌وه‌ كراوه‌ یۆڤێنتۆوس كیلیان مباپێ كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان تا ساڵی 2022 وه‌ تا ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ باشترین شوێنگره‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ داناوه‌، هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات، به‌ڵام یانه‌كه‌ ده‌زانێت قورسه‌ یاریزان مباپێ واژوو بكات به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌ و یاریزانه‌كه‌ خۆی حه‌ز ده‌كات له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان یاریی بكات

له‌ دواین تویتیشی مباپێ نوسیویه‌تی ” هه‌موو كه‌س قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام هج كه‌سێك نازانێت …، بیری یانه‌كه‌م ده‌كه‌م، ئەم تویتەش زیاتر گۆمەکەی شلەقاند کاتێک بە شێوەیەک پۆستی کردووە کەوا لە یانەکەی دەمێنێتەوە، بەڵام زۆرێک لە ڕۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن مباپێ یانەکە جێدێڵێت

كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ لایه‌ن لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید گرنگیه‌كی زۆری پێ ده‌درێت تا به‌ زووترین كات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close