ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی خولی پرێمەرلیگ ئاشکرا کران

لەژێر ناوی (پڕۆژەی دەستپێکردنەوەی پرێمەرلیگ) دەستەی رابیتەی پرێمەرلیگ پلانە تازەکەی ئاشکرا کردوە کە لە چەندین بڕگەی جیاواز پێک هاتوە، بۆ ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی تەندروست خولەکە دەستپێبکاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی پلانە تازەکە لە چەندین خاڵ پێکهاتوون لەوانە یاریکردنە بە تۆپێکی تایبەت و تەعقیم کراو تا ڤایرۆسەکە نەگوازرێتەوە، جگە لەوەش بڕیارە هەموو یاریزانانی یانەکان بۆ ماوەی ئەو مانگ ونیوە لە هۆتێل بن تا بەر خەڵکی دیکە نەکەون و پێشتریش کەرەنیتن دەکرێن و تەنانەت مەشقەکانی یانەکانیش سەرەتا بە کۆمەڵ نابێت.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە ژمارەی گۆڕانکارییەکان زیاتر دەکرێت و بۆ 5 گۆڕانکاری بەرز دەکرێتەوە، جگە لەوەش هەموو یاریزانان ئەو ماوەیە لە نزیکبوونەوە لە هاوسەرەکانیان لێ قەدەغە دەکرێت و لەدووری ماڵ و منداڵەکانیان یارییەکان ئەنجام دەدەن و یارییەکانیش ئەگەری زۆری هەیە بێ هاندەر بەڕێوە بچێت.

جێی ئاماژە پێکردنە، کە تەنها 92 یاری لە خولی پرێمەرلیگ ماوە، بە تەواوکردنی خولەکەش یانەی لیڤەرپوول چانسێکی مسۆگەری هەیە بۆ ئەوەی دوای 30 ساڵ جارێکی دیکە نازناوەکە بەرزبکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close