بارسێلۆنا لەسەر تۆدیبۆ پەیامێکی توند دەدات بە شاڵکە

دوای ئەوەی وەرزی داهاتوو بارسێلۆنا یاریزانی لاوی فەڕەنسی تۆدیبۆی بە شێوەی خواستن پێشکەشی شاڵکە کرد، ئەو یاریزانە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە پێشکەش کرد بۆیە شاڵکە دەیەوێن ماوەی خواستنەکەی زیاد بکات

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە کردووە، بارسێلۆنا شاڵکەی ئاگادار کردۆتەوە تەنیا یەک بژاردەی هەیە لەسەر تیدیبۆ دووەمی نیە، بارسا بە شاڵکەی گوتووە بە هیچ شێوەیەک گوێ لە گرێبەستێک ناگرێت کە لە 25 ملیۆن یۆرۆ کەمتر بێت، پێی گوتوە یان تۆدیبۆ بە گرێبەستێکی سەرووی 25 ملیۆن یۆڕۆ یان هیچ، بە هیچ شێوەیەک گوێ له گفتووگۆی دووبارە خواستنی یاریزانەکە ناگرین

تۆدیبۆی تەمەن 20 ساڵی فەڕەنسی لە ساڵی 2019 له یانەی تۆڵۆزی فەڕەنسیەوە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژوو کرد، بەڵام بەهۆی بونی ئۆمتیتی و پیکێ و لێنگلێت دەرفەتی یاریی کردنی کەم بوو لە تیپی یەکەم،  تەنیا چوار یاریی ئەنجامدا بە شێوەی خواستن ڕووی لە شاڵکە کرد

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close