یاریزانێكی ئارجێنتینا بۆ لاوتارۆ:”ئاگاداربه‌ یارییكردن له‌گه‌ڵ مێسی ئاسان نییه‌”

هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی لاوتارۆ مارتینێز به‌ بارسێلۆنا، به‌ تێپه‌ربوونی كات ده‌نگۆكان زیار ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیار ده‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌ قسه‌یان كردووه‌ و له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتن، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار تانگۆ ئامۆژگاری لاوتارۆ ده‌كات.

خافێر ساڤیۆلای ئارجێنتینایی و هێرشبه‌ری پێشووی بارسێلۆنا، قسه‌ی له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێز كردووه‌ و پێی گوتووه‌:”ئاگاردابه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا بكه‌ی، چونكه‌ یاریی كردن له‌و یانه‌ و له‌گه‌ڵ مێسی ئاسان نابێت”.

ساڤیۆلا هه‌ر به‌مه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ و گفتوگۆیه‌كی خۆی و پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری یۆڤێنتوسی بۆ لاوتارۆ گێراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دیبالا گوتویه‌تی:”یارییكردن له‌گه‌ڵ مێسی بۆ من زۆر زه‌حمه‌ته‌، لیۆ به‌رده‌وام پشتگیریت ناكات و له‌ ئاستێكی به‌رز یاریی ده‌كات، ده‌بێت خۆت بگونجێنی، ئه‌مه‌ش ئاسان نییه‌ و هه‌موو شتێك به‌ باشی بهێڵییه‌وه‌”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close