ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەپەلەکەی ناسڕ خلێفی و نێیمار ئاشکرا کرا

 

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی پەیوەندییەکی بەپەلەی لە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکەی پێ گەیشت، رۆژنامەیەکیش ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی فەرنسی بڵاویکردوەتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە ناسڕ خلێفی و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس چەندین جار پەیوەندییان بە نێیمار کردوە کە لە بەڕازیل لە ماڵەکەی خۆی کەرەنیتن کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکە خلێفی داوای لە نێیمار کردوە بە زووترین کات بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەکەی بکاتەوە و دەست بە مەشقەکان بکەنەوە، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە هیچ قسەیەک سەبارەت بە گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا و بەرنامە داهاتووەکانی یاریزانەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەکان نەکراوە.

جێی ئاماژەیە، یانە فەرەنسییەکان لە ئێستادا بە خۆئامادەکاری تەندروستی سەرقاڵن تا زەمینە بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان خۆش بکەن، لەم بارەیەوەش چەند یانەیەکی وەک ڕەین و ئامیان و نانت ئامادەکارییان دەستپێکردوە و چاوەڕێی بڕیاری حکومەتن بۆ ئەوەی گلۆپی سەوز بۆ ئەوەی یارییەکانی لیگ یەکی فەرنسی دەست پێ بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close