مباپێ به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ هه‌نگاو ده‌نێت
له كاتێك كه پاریس سانجێرمان رێگا به‌ڕۆیشتنی كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی نادات و ریال مه‌دریدش به رشدی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه سانتیاگۆ، ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ هه‌نگاو ده‌نێت.
رۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرت بڵاویكردووه‌ته‌وه، یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ باوكی مباپێ و به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی كیلیان مباپێ قسه كردووه، ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ رێدز ده‌ربڕیوه و داوای كردووه، كار ئاسانی بۆ ئه‌م گواستنه‌وه‌یه یانه فڕه‌نسیه‌كه بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێك دایه، پاریس ده‌یه‌وێت موچه‌ی ئه‌و یاریزانه زیاد بكات تاوه‌كو رازی بكات گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی ریال مه‌درید و به تایبه‌ت راهێنه‌ری مێرێنگی، زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت مباپێ په‌یوه‌ندی به شاهانه بكات.