ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری‌ ئامانجه‌ له‌ مێژینه‌كه‌ی نابێت

ریال مه‌درید ئیسپانی، ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزێكه‌ به‌ ئاشكرا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریی ئه‌وروپا ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ش، نه‌یشاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ده‌كات، به‌لام به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه‌.

رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریال مه‌درید له‌ هاوینی داهاتوو هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێی فڕه‌نسی و هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێڕێز نایه‌‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ بێت، كه‌ چاوی یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای له‌سه‌ره‌.

مباپێ چه‌ندین جار ئاره‌زووی په‌یوه‌نیكردنی به‌ ریال مه‌درید ئاشكرا كردووه‌ و چه‌ند رۆژێ‌ك پێش ئێستا، دایكی ئه‌و یاریزانه‌ گوتویه‌تی:”كوره‌كه‌م له‌ داهاتوو ده‌بێته‌ یاریزانی ریال مه‌درید”، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ مێرێنگی، ئیداره‌ی پاریس سانجێرمانه‌ كه ته‌نانه‌ت‌ ئاماده‌نین گفتوگۆش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close